كهمێك پێش ئێستا كۆمپانیای فەیسبوك بڕیاریدا ناوەكەی خۆی بۆ (میتا) بگۆڕێت.
مارک زوکەربێرگ لە کۆنگرەی کۆنێکت ئەمشەو ناوی نوێی کۆمپانیەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند" بە مەبەستی فراوانکردنی پرۆژەکە وەک گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا، بڕیاردرا فەیسبووک ناوەكەی بۆ (میتا) بگۆڕدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو: وشەی میتا لە زمانی یۆناییەوە وەگیراوە و بە مانای (دوای) دێت.
فەیسبووک ماڵپەرێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی سەرھێڵە بارەگاکەی لە (مینلۆپاڕک، کالیفۆرنیا)یە، ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ بڵاوکرایەوە لەلایەن مارک زوکەربێرگ و بە ھاوشانی لەگەڵ ھاوڕێکانی لە زانکۆی ھارڤارد.