وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: پشووی نیوەی ساڵ دەکرێتە سێ رۆژ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەكانی ساڵانەی خوێندنی بڵاوكردەوە و دەڵێت" پشووی نیوەی ساڵی خوێندن بۆ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو كەمدەکرێتەوە".

هەردی مەعرووف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێکدا بە (ڕووداو)ی ڕاگەیاند" ئەمساڵ دەمانەوێت قوتابیان زۆرترین دەوام بکەن، بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، پشووی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندنمان بۆ سێ رۆژ کەمکردەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانی ڕابردوو پشووی وەرزی یەکەمی خوێندن لە پێنج ڕۆژەوە تا هەفتەیەکی دەخایەند، بەڵام ئەمساڵ رۆژەکانی پشوو کەم دەکرێتەوە.


PM:01:46:30/10/2021