هەولێر.. لە هەندێک شوێنی هەولێر لافاوی گەورە هەستاوە و ئۆتۆمبیل سەرئاو کەوتووە
لە هەندێک شوێنی گشتی گەڕەک و ناوچەی هەولێر بەهۆی بارانبارینەوە لافاو هەستاوەو ئاستەنگی بۆ هاولآتیان دروستکردووە.
لافاوەکە لە بەشێکی ئەو شەقامە نوێیەیە کە ناوی ١٥٠ مەتریەوە ناسراوە، لە هەندێک شوێنی تر ئۆتۆمیل کەوتۆتە سەر ئاو و بردوویەتی.
هەندێک رێگای دی هاتوچۆی زەحمەت و پڕ ئاستەنگ کردووە، تا ئێستا تیمەکانی شارەوانی ناتوانن چۆن چارەسەری کێشەکان بکەن و کار ئاسانی بۆ خەڵک بکەن.
کاروانی ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە رێگایان نییە بڕۆن و زیاتر لە دوو کاتژمێر لە شەقامی ١٥٠ مەتری وەستاون تا بێت درێژتر دەبێتەوەو تا ئێستا نەیانتوانیووە قوتاربن.
PM:03:52:30/10/2021