لە هەولێر لە چەند گەڕەک و ناوچەی ئەو شارە بەھۆی بارانبارینەوە لافاو هەڵساوەو چەندان رێگای گیراوەو چەند ئۆتۆمبیل سەر ئاو کەوتوون و زیانیان پێگەیووەو رێگای چەند ناوچە و شوێنێکی هەولێر داخراوەو زیانی بەر ژمارەیەک ماڵ و ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیان کەوتووە.
لەو ناوچانەی لافاوێکی زۆری لێهەڵساوە، لە ناحیەی بنەسڵاوە و شەقامی ١٥٠ مەتری و گوندی کۆری و چەند گەڕەکێکی تری شاری ھەولێر لافاو دروستبووە چەندین ماڵ و ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووەو لە چەند شەقامێکیش بەھۆی کۆبوونەوەی باراناو ھاتووچۆ نەماوە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێریش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی بارانبارینی بەخوڕی ئەمڕۆ و دروستبونی لافاو، بەشێک لەڕێگای سەرەکی ھەولێر- شەقڵاوە لە پشت کوڕێ لە بەرامبەری شێرەسوار داڕماوەو مەترسی دروستکردوە، بۆیە تیمەکانی ھاتووچۆ ئێستا لەو شوێنەن وەخەریکی دروستکردنی ڕێڕەوێکی سەلامەتن بۆ ئوتومبێلەکان ،بەدرێژایی ئەو شوێنەی داڕوخاوە فسفۆر ڕێژ دەکەن ، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەن، لەڕێڕەوی فسفۆرەکان دەرنەچن و لەشۆلدەرەکەی لای ڕاستی ڕێگەکە نزیک نەبنەوە ، چونکە ئەگەری داڕوخانی زیاتر ھەیە.