وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" كێشه‌ی شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان چاره‌سه‌ركرا و ده‌توانن له سبه‌ینێوه ته‌ڕه بار له مه‌رزه‌كه‌وه هاورده بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری كێشه‌ی شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان چاره‌سه‌ركرا و ده‌توانن له سبه‌ینێوه ته‌ڕه بار له مه‌رزه‌كه‌وه بێت.
ئەوەشی خستەڕوو: ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شۆفێرانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان مانیانگرتوه و ناچه‌نه سه‌ر كاره‌كانیان، وه‌زیری دارایی و ئابوریش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریاندا به هێنانی ته‌ڕه‌باڕ بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زیری دارایی و ئابوری له نوسینگه‌ی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌و شۆفێرانه و سه‌رپه‌شتیار و به‌رێوبه‌ری گومركی مه‌رزه‌كه كۆبوه‌وه، به‌ڵێنیشیدا له كه‌مترین ماوه‌دا كێشه دیاره‌كانی مه‌رزه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات.