وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌نگۆی ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە دەدات و ده‌ڵێت" چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین تا بریاری گونجاو بده‌ین".
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١ لەبارەی داخستنی قوتابخانەکانەوە جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەنووسیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" چاوەڕێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکەین، بە پەشت بەستن بەو راپۆرتە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت و بڕیاری گونجاو لەباره‌ی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت".
وتەبێژی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە کێشەی دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی باسی لەوەکرد: سبەینێ یەکشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆدەبێتەوە بە مەبەستی چارەسەکردنی کێشەکە.
هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بۆ چه‌ند جارێك ده‌رگای قوتابخانه‌كان به ڕووی خوێندكاران‌دا داخرا.