لە سەرجەم فەرمانگە فەرمیەكانی پارێزگای هەولێر پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

پارێزگارى هەولێر رایدەگەیەنێت" سبەینێ یەکشەممە لە سەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانى حکومى و قوتابخانە ئەهلى و حکومیەکان لە سنورى پارێزگاکەمان پشووى فەرمی دەبێت". 

لە بڵاوکراوەیەکدا نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆى ئەو شەپۆلە به‌خوڕەی باران و تەزرەى سنووری پارێزگاى هەولێری گرته‌وه‌ و لە چەند شوێنێك لافاو هه‌ستا و هاتووچۆى هاوڵاتییان په‌كیكه‌وت، بەیانى ڕۆژى یەک شەممە بەمەبەستى پاککردنەوەى ئەم ڕێگایانە و ئاساییکردنەوەى هاتووچۆى هاوڵاتییان، لەسەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانى حکومى و قوتابخانە ئەهلى و حکومیەکان لە سنوورى پارێزگاکەمان پشووى فەرمییە". 

ئەوەشی خستەڕوو: تەنها فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەبێت کە لە ئەرک دادەبن بۆ ڕاماڵینى و پاککردنەوەى ئەو شەقام و شوێنانەى کە بەهۆى لافاوەوە دووچارى گرفتى هاتووچۆ هاتوون، لەبەرئەوى لەچەند گەرەک و شەقامیێکى گشتی بەهۆى پاشماوەى لافاو ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆى هاوڵاتییان دروست بووە و ڕێگاى هاتووچۆ نەماوە.


PM:11:41:30/10/2021