بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کەوتە ناو بەنداوى سەروچاوە لەسنورى قەزایی رانیە و لە ئاکامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی راپەڕین ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەنداوی سەروچاوە لە قەزای رانیە ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە بەنداوەکەوە و خنکانی شۆفێرەکەی لێدەکەوێتەوە.
بەرگریی شارستانی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە" لەلایەن پۆلیس و تیمەکانى مەلەوانییەوە تەرم و ئۆتۆمبێلەکە دەرهێنرایەوە و بۆ پشکنینى پزیشکیش تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادوەرى رانیە کرا".
ئەوەشی خستۆتەڕوو: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دانیشتوی سەروچاوەیە بەناوی ( ئـ، ح ،ئـ ) و پيشەی كاسبە.