ئۆركێسترای كوردستان لەلایەن بەریتانیاوە دادەمەزرێت
وەزیری رۆشنبیری پاڵپشتی وەزارەتەكەی دووپات كردەوە بۆ دامەزراندنی ئۆركێسترای كوردستان لەلایەن بەریتانیەكان .
لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ئەلیكس مەكی كۆنسولی گشتی بەریتانیا و جیم سكارت بەرێوبەری ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی لە عێراق بەرێز (خالید دۆسكی )وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی وەزارەتی دوپات كردەوە بۆ هەر چالاكیەك كە ئەوان بتوانن لە هەرێمی كوردستان ئەنجامی بدەن .
لەو كۆبونەوەیەدا ئەلیكس مەكی كونسولی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان داوای پاڵپشتی و هاوكاری لە وەزیری رۆشنبیری كرد لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەو كۆنفرانسەی كە بریارە لە مانگی ئازاری ساڵی 2015 ئەنجام بدرێت بۆ ژنانی نوسەر لە هەرێمی كوردستان و كونسولی گشتی بەریتانیا وتیشی ئەوان كاردەكەن بۆ دروست كردنی ئۆركێستراێكی نیشتیمانی لە هەرێمی كوردستان لە ژێرناوی ئۆركێسترای كوردستان .
لە بەرامبەردا بەرێز خالید دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە وەك وەزارەت پاڵپشتی تەواوی هەردوو پرۆژەكەی ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی لە عێراق دەكەن و بە خۆشحاڵیەوە ئامادەیی هەموو هاوكاریەكن بۆ سەرخستنی هەردوو پرۆژەكە لە پێنا و خزمەتگەیاندن بە لاوان و ژنانی هەرێمی كوردستان.
AM:10:51:09/07/2014