پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەشێك لە شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان لەبەردەم مەرزەكە گردبوونەوە، دووبارە بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر دژی زیادکردنی باج و ڕسومات گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەستپێکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لەبەردەم دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە دژی زیادكردنی باج و ڕسومات لەسەریان گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و دەروازەكەیان داخست.
ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگە وهزارهتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لهسهر ڕاسپاردهی ئاوات جهناب نوری وهزیری دارایی و ئابوری كێشهی شۆفێرانی مهرزی پهروێزخان چارهسهركرا و دهتوانن له سبهینێوه تهڕه بار له مهرزهكهوه بێت".
دوێنێش سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بینای ئیدارەی گەرمیان لە کەلار لەگەڵ جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کۆبوەوە و وێڕای جەختکردنەوە لەسەر گرنگی مەرزی پەروێزخان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان، وتی" ئەو بارودۆخەی لە چەند رۆژی پێشوو رویداوە جێگەی قبوڵ نییە، پێویستە هەرچی زووە کێشەکان چارەسەر بکرێن و مەرزەکە بکرێتەوە".