حکومەتی هەرێم: بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەكرێتەوە

لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەكرێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە هێنانە کایەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار". 

ئەوەشی خستەڕوو: بڕیارەکە بەمەبەستی بەڕێوەچوونی باشتری کارەکان و دروستکردنی تەواوەتی یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجەیە. 


PM:12:40:01/11/2021