فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت" بڕیاردرا گوندی کۆری و بەشێکی جوتیارانی گەڕەکی بەختەوەری کە له دوو رۆژی رابردوودا لافاو زیانی پێگه‌یاندبوون، قه‌ره‌بوو بكرێنەوە و كارتی زه‌وییه‌كانیان بكرێتە سه‌نه‌د".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند" بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە-ی سه‌ر به حكومه‌ت بڕیاریداوه حەوت ھەزارو ٣٠٠ کارتی زەوی له گوندی کۆری و بەشێکی جوتیارانی گەڕەکی بەختەوەری لە کەرتی گەزنە، بکرێنە سەنەد".
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاگاداری دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌شی كردوه، كه لەو کەرتانە کارتی زەوییان هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرەی یەکەم و دووەمی هەولێر بکەن و مامەڵەی وەرگرتنی سەنەدی زەوییەکانیان دەستپێبکەن.