شەپۆلێکی تری بارانی بەخوڕ و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

شارەزایەکى کەشناسى رایدەگەیەنێت" سبەینێ چوارشەممە لە ئاسمانى تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان هەور دەبێت و تاوەبارانى بەخوڕ دەبارێت".

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبەینێ چوارشەممە لە ئەنجامی کۆتایەکانی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لە کاتەکانی بەرەبەیاندا بۆ پێش نیوەرۆ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو ئەبێت و لەگەڵ تاوە بارانی بەخوڕ و روودانی ھەورە تریشقە بەبڕ و رێژەی جیاواز لە تەواوی ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک، ھەولێر، سلێمانی، کەرکوک و ئیدارەی ڕاپەرین". 

دەشڵێت" لە ناوچە شاخاویەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و رۆژھەڵاتی ھەولێر ئاستی بارانبارینەکە زیاتر ئەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ئەبێت لەھەندێ ناوچەی سنورەکەدا رێژەی پێشبینی کراوی بارانبارین لەنێوان 5 تا 20 ملیمەتر ئەبێت، لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەئەنجامی چالاکبوونەوەی ھەوری نێوخۆی ھەورە تریشقە و تاوە بارانی بەخوڕ ئەبێتەوە بەرێژەی 5 تا 8 ملیمەتر". 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە: کە لە ھەندێ ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە، سلێمانی، ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵات و باکوری ھەولێر، ئیدارەی راپەرین و گەرمیان کەش ئاسایی ئەبێت و ئەگەری بارانبارین نابێت، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکە کۆتای پێدێت و کەش ئاسایی ئەبێتەوە، پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و خێرای با ئاسای بۆ مامناوەند ئەبێت 10-20کم/س بە ئاراستەی جیاوازدا.

جەختی کردووەتەوە، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە کاریگەری ناوچەیەکی پەستان بەرز لەسەر ناوچەکانمان جێگیر ئەبێت و کە خۆی لە چالاکبوونی بەھێزی بای باکوری رۆژھەڵات ئەبینێتەوە بەشێوەی وشکە سەرما و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما. 


PM:03:44:02/11/2021