تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٣١٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٩٢٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٥٧ هەزار و ٧١٦ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ٢٢٣ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و شەش هەزار و ٢٧٠ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:18:02/11/2021