سبەینێ پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوه‌كه‌ی هەولێر دەستپێدەکات

پارێزگاری هەولێر ده‌ڵێت ڕایدەگەیەنێت" لە سبەینێوە پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێککەوتووانی لافاوه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر دەستپێدەکات". 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" پرۆسەی پاککردنەوەی شوێنە زیانلێککەوتووەکانی لافاو بەردەوامە و تاوەکو ئێستا (٥٦١) خانوو زیانیان پێگەیشتووە، لە سبەینێوە خاوەنەکانیان قەرەبوو دەکرێنەوە".  
  
ئەوەشی خستەڕوو: رێگە نادەین خەڵک زەرەرێکی زۆری کردبێت و قەرەبوی کەم بکرێتەوە یان بەپێچەوانەوە، لەبەرئەوە دڵنیایی دەدەین کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە قەرەبوی زیانلێککەوتووانی لافاو دەکەینەوە.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لەگەڵ ناردنی (٢٠٠) ملیارەکەی هەرێم، سێ ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ڕەوانە بکات.    


PM:06:40:02/11/2021