وێنە..نەشتەرگەری بۆ هونەرمەندێکی کۆمیدی ناسراوی کورد دەکرێت

نەشتەرگەریەکی قورس بۆ ئەم هونەرمەندە کۆمیدیە ناسراوی کورد دەکرێت

ئەمڕۆ نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت بۆ هونەرمەند و ئەکتەری کۆمیدی ناسراو، عیرفانی وەستا محەمەد "حەمە دەمبڵ" ئەنجام دەدرێت.

کوڕە گەورەیە هونەرمەندە کە ناوی هێڤار عیرفانە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" سەر لە بەیانی ئەمڕۆ باوکی نەشتەرگەریی بڕبڕەی پشت "فەقەرات"ی بۆ کراوە و دوو بڕبڕەی پلاتینی بۆ دانراوە".

کوڕەکەی ئەو هەواڵە خۆشە بە هەوادارانی رادەگەیەنێت کە  نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتووی ئەنجامدراوە و تا ئێستا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و تەندروستیی جێگیرە.

هونەرمەند، عیرفان وەستا محەمەد لە ساڵی ١٩٦٨ لە سلێمانی لەدایکبووە، ساڵانێکی زۆر لە بواری نواندنی کۆمیدا دەوردەبینێت. بەشداری دەیان فیلم و دراما و شانۆی کردووە، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی بواری کۆمیدیا، ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی کوڕ و کچێکە.



PM:04:02:03/11/2021