ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر عەلی شێرۆ دەستگیركرا و دوای پشكنینی ماڵەكەی دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیرا".
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند" پاش ده‌ست خستنی زانیاری ورد له‌سه‌ر كه‌سێك به ناوی عه‌لی شێرۆ فه‌قێ محه‌مه‌د كه خه‌ریكی مامه‌ڵه و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره، پاش ئاگاداركردنی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر، هێزه‌كانی ئاسایش هه‌ستان به ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی عه‌لی شێرۆ فه‌قێ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و كه‌ره‌سته‌ی پێوان و به‌كارهێنان، له ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی (٢٥)ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
عەلی شێرۆ فەقێ محەمەد کە بە (عەلى پڵنگ) ناسراوە، پێشتر فەرماندەى سەربازى بووە بە پلەی عەقید و ئەمڕۆ بەشێک لە میدیاکان بڵاویانکردەوە، لەلایەن هێزێکەوە لە ناو ماڵەکەى خۆیدا دەستگیرکراوە.