ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆبونەوەیەكی فراواندا بەسەرپەرشتی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، (١٢) فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان جەختیان لەسەر کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان، وەک یەکەم ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکى دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانى کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه (١٢) فراكسیۆنی په‌رله‌مان ئاماده بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ئاماده‌كاری بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و تازه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ڕێكاره یاساییه‌كان كرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له كاتی یاسایی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به زووترین كات كارا بكرێته‌وه".
دەقى راگەیەندراوەکە:
به‌سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٣، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانى فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه (١٢) دوازده فراكسیۆنی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ئاماده‌كاری بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و تازه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ڕێكاره یاساییه‌كان كرا.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پرسی ده‌ستوور و ڕه‌هه‌نده سیاسی و یاساییه‌كانی، له‌و ڕووه‌وه تێكڕای فراكسیۆنه‌كان سه‌رنج و تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور خسته ڕوو و دوابه‌دوای وه‌رگرتنی بیروڕای سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه بڕیاردرا فراكسیۆنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حزبه‌كانیان و دواین هه‌ڵوێستی خۆیان به یاداشت بگه‌ڕێننه‌وه بۆ په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له كاتی یاسایی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به زووترین كات كارا بكرێته‌وه.