ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هەفتەی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ش له سێ خاڵی سه‌ره‌كی پێكدێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه واژۆی ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکەی لەسەرە له‌سه‌ره و تێیدا بانگهێشتی ئه‌ندامه‌كانی كردوه بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی له كاتژمێر ١٠:٠٠ی به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ٩ی تشرینی دووەم له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ئاماده‌بن.
لە نوسراوەکەدا هاتووە" كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه له سێ خاڵی سه‌ره‌كی پێكدێت، یه‌كه‌میان ده‌نگدان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی رۆژی سلێمانی بۆ یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه، خاڵی دووه‌میش ده‌نگدانه له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی گوندی (كانی مانگا) بۆ ناوی (كه‌ژان) سه‌ر به قه‌زای پێنجوێن".
له‌نوسراوه‌كه‌دا ئەوەشخراوەتەڕوو: خاڵی سێیه‌م په‌یوه‌سته به‌وه‌ی، ده‌نگ له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی گواستنه‌وه‌ی گوندی (قه‌ڵا رێویله) له سنوری كشتوكاڵی گه‌رمیانه‌وه بۆ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ده‌درێت.