فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا سنوری پارێزگای دهۆکی بۆردوومان كرد

‌وێنە...... ئەرشیف
بەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی دەوڵەتی توركیا بۆردومانی سنوری شاری دهۆکی کرد.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا گوندی ئەرەدەنای سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سەرسه‌نگی شارۆچكەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك بۆردەومان كرد.

ئەو ناوچەیەی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی دەوڵەتی توركیا بۆردوومانیان كردووە، نزیكە لە چیای مەتینه‌وە و تاكو ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانەوە زانیاری ورد لە بەردەست نییە.


PM:01:05:06/11/2021