هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا

‌هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە سنوری پارێزگای نەینەوا ئەنجام دا". 

وەزرەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی میحوەری شەشی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازییان دەستپێکرد. 

ئەوەشی خستۆتەڕوو: ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراقی و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکانی (کوشافی سەرو، کوشافی خوارو) ئەنجام دەدرێت بۆ پاککردنەوە و روماڵکردنی ئەم ناوچانە لە پاشماوەکانی داعش و تیرۆریستان کە دەکەونە سنوری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.


PM:01:55:06/11/2021