بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق بڕیاریداوە لە سێ شەممەی داهاتووەوە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆمار دەکەن و پڕۆسەکەش بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
حەیدەر کەریم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند" بڕیاڕیانداوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بێ ژمارە و بێسەرەتایین تۆماربکرێن."
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو کە تۆمارکردنەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە هیچ پێشینەیەکیان لەلای هاتوچۆ نییە.
حەیدەر کەریم راشیگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی کە دەستیان بەسەرداگیرا دەتوانن تۆماربکرێن و ئازاد دەکرێن.