ڤیدیۆ.. لە هەولێر شۆفێرێک هاوشێوەی فیلمە ئەکشنەکان بەسەر شەقامدا دەڕوات

 وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە، باس لەوە دەکات شۆفێرێکی لە شاری هەولێر هاوشێوەی فیلمە ئەکشنەکان بەسەر شەقامدا دەڕوات.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی تشرینی دووەم،  وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لە پەیجی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە، دەڵێت "ئەمڕۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلێک کە فۆردێکی تایبەت بوو گەنجێک لێیدەخوڕی ،هەوڵی دا هاوشێوەی فلیمی ئەکشنەکان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل دەربچێت کە لە دوو رێڕەوی جیا دەڕۆیشتن".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لەدەرئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە خۆی کێشا بەدواوەی لاندکرۆزێک و وەرگەڕا، زیانێکی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوت".



PM:06:27:07/11/2021