بایدن داوای سزادانی هێرشبەرانی سەر ماڵی کازمی دەکات

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکام جۆ بایدن، سەرکۆنەی ئەو هێرشە "تیرۆرستیە" دەکەن کە شوێنی مانەوەی کازمی کردەئامانج و باوەڕیانوایە دەبێت ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە بۆ سەر دەوڵەتی عێراق سزابدرێن.

بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە مەحکومکردنی ئەو هێرشەدا داوا لەتیمی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش لە لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیەدا هاوکاری گونجاو پێشکەشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەو پەیامەدا دەشڵێت "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستیە دەکەم کە شوێنی مانەوەی کازمی کردەئامانج، دەبێت ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە بۆسەر دەوڵەتی عێراق سزابدرێن".

بایدن پێوایە ئەو توندوتیژییە ئامانج لێی لاوازکردنی دیموکراسیەتی عێراقە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج.



PM:09:53:07/11/2021