مستەفا کازمی: هێرشبەرەکان دەناسم

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "ئەوانەی دوێنێ ھێرشیانکردە سەر ماڵەکەم دەیانناسینەوە و دەستگیریان دەکەین."

لە کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی ئەمشەوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی وتی" وڵات دووچاری چەند ئاڵەنگارییەک بوەتەوە و توانیومانە ئەو جۆرە هەوڵانە پوچەك بکەنەوە و قەیرانی ئابووری و تەندروستی و داڕمانی نرخی نەوت تێبپەڕێنن".

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، ''توانیومانە داواکاری گەل و مەرجەعیەت و خۆپیشاندەران بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەجێ بگەیەنین.''

کازمی ئەوەشی خستەروو، وڵات دووچاری چەند ئاڵەنگارییەک بوەتەوە و توانیومانە ئەو جۆرە هەوڵانە پوچەك بکەنەوە و قەیرانی ئابووری و تەندروستی و داڕمانی نرخی نەوت تێبپەڕێنن. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگای درۆنەوە هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوزی بەغدا و٧ لە پاسەوانەکانی برینداربوون.



PM:11:41:07/11/2021