مەحمود عوسمان: دۆخی عێراق خراپە و خراپتریش دەبێت

‌مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری سەربەخۆی کورد
مەحمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری کورد رایدەگەیەنێت" ئەوەی لە عیراق روویدا كه‌ هەوڵی (تیرۆرکردنی مسته‌فا كازمی) چاوەڕوانکراوبوو، چونکە دوو ساڵە بە ئاشکرا ئەو گروپە چەکدارانە هەڕەشە لە کازمی دەکەن و قسەی پێدەڵێن". 

مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری سەربەخۆی کورد و ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" ئەوەی لە عێراق ڕوویدا هەوڵی (تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق) چاوەڕوانکراوبوو، چونکە دوو ساڵە بە ئاشکرا ئەو گروپە چەکدارانە هەڕەشە لە کازمی دەکەن و قسەی پێدەڵێن بەڵام حکومەت هیچی بەرامبەر نەکردون، ئەو گروپانەش نایشارنەوە کە سەر بە ئێرانن، (وەک گروپەکانی عەسائیبی ئەهلی حەق و حیزبوڵای عێراقی) کە هەموو کەس وای بۆ دەچێت ئەوان بن، بەڵام ئیتر نازانرێت حکومەتی عێراق دوای ئەمە کارێک دەکات یاخود بێدەنگ دەبێت و هیچی تر ناکات! چونکە ئێستا ئەو چەکدارانە لە دەوڵەتیش بەهێزترن". 

مەحمود عوسمان ئەوەشی خستەڕوو: هەموو جارێ ئەو لایەنانە ئەو کارانە دەکەن و دەڵێن، لایەنی سێییەم کردویەتی، ئاخر مەگەر لایەنی سێیەم کێییە؟ ئەمجارەش هادی عامری و ئەوان هەروادەڵێن، دەڵێن لایەنی سێییەمە، ئەم قسانە هەمووی بۆ داپۆشینە، گرنگ ئەوەیە حکومەتی عێراقی بەهاوکاری ئەمەریکا لێکۆڵینەوەی ورد لەم هەوڵە بکەن و بزانن ئەو درۆنانە لە کوێووە هاتون؟ ئەو گروپانەی کردویانە سزای بدەن و چەکیان بکەن، مەعقول نیە لە عێراقدا یەک ملیۆن و نیو چەکدار هەبێت! ئاخر ئەو هەموو گروپ و چەکدارانە بۆچی؟. 

وتیشی" دۆخی عێراق خراپە و خراپتریش دەبێت، چونکە لێکتێگەیشتن نیە لە نێوان گروپ و لایەنەکان، ئەو گروپانەی سەر بە ئێرانن لە هەڵبژاردن کورسییان کەم هێناوە و قبوڵی ناکەن دەڵێن لە هەڵبژاردن ساختەکاری کراوە، جا ئیتر نازانرێت دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات؟ حکومەتەکانی دەرەوەش ئێران و ئەمەریکا ڕۆڵییان هەیە ئەگەر بگەنە جۆرێک لە لێکتێگەیشتن ئەوا ڕەنگە هەوڵ بدەن دۆخەکە هێوربکەنەوە جا نازانرێت دەیکەن یا نایکەن". 

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو میلیشییانە هەموو ئەوانەی عێراقییان ترساندووە، کەس ناوێرێت ناوییان ببات و قسەیان لەسەر بکات، جار جار سەدر ناوییان دەبات ئەگەرنا هەرچی بەرپرس و وەزیر و سەرۆکایەتییەکانە لێییان دەترسن ناهەقیشییان نیە، چونکە کەس چارەیان پێ ناکرێت، بۆیە ڕەنگە دادوەرەکانیش بترسێنن و کاریگەری لەسەر دواکەوتنی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەبێت، هەموو بەرپرسەکانی عێراق لێییان دەترسن، چونکە کەس هیچی پێناکرێت ئەوان چەند جار بە کازمییان وت لوتت دەبڕین و دەتکوژین کەسیش نەیوێرا بەرامبەرییان هیچ بکات. 


PM:07:05:08/11/2021