كارەبای سلێمانی سەرجەم نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا سەردانی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی سنووری پارێزگاكە بكەن بۆ ئه‌وه‌ی لێخۆش‌بوونیان بۆ بكرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن فڕنی سه‌مون و نانه‌واخانه‌كان ده‌كاتەوە، له ماوه‌ی (١٠) رۆژدا سه‌ردانی به‌شی فرۆشتنی وزه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لێخۆشبوونی (٢٠%) پاره‌ی كاره‌بایان بۆ بكرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه" بۆئه‌و مه‌به‌سته نوێترین پسوڵه‌ی كاره‌با و وێنه‌یه‌كی پێوه‌ره‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی لێخۆشبوونی (٢٠%) بۆ بكرێت به پێی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كاره‌با له ١ی ئەیلولی ٢٠٢١".