تەندروستی عێراق ئاماری (٢٤) کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە هەزار کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو هەزارو ١١٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها (٢٧) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٥٢٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٦٥ هەزار و ١٢٧ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ٣٩٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ١٧ هەزار و ٨٢٣ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:06:09/11/2021