یادی دامەزراندنی سلێمانی بە فەرمی دیاری کرا

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی یادیکردنەوەی شاری سلێمانی دیاریكرد و بڕیارە لە ١٤ی تشرینی دووەمدا یادی دامەزراندنی سلێمانی بكرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەنجومونی پارێزگای سلێمانی ١٤ی تشرینی دووەمی وەک یادی دامەزراندنی سلێمانی دیاریکرد، وا بڕیارە هەفتەیەك بۆ یادكردنەوەی دابنرێت و ژمارەیەك چالاكی تێدا ئەنجامبدرێت و ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی  بەفەرمی ئەو ڕۆژەی وەك ڕۆژی یادی سلێمانی دیاریكرد.

لەفەرمانگە حكومییەكان هەموو ساڵێك بۆ پێشوازی لەم ڕۆژە، فەرمانبەران جلی كوردی دەپۆشن، ئەمساڵیش لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی هەیە، بەڵام پێدەچێت، وەک ساڵانی ڕابردوو پێش هاتنی كۆرۆنا پێشوازی لێ بكرێت.





PM:07:24:09/11/2021