بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان رایگەیاند " ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی له‌فولكه‌ی نالی شاری سلێمانی هاووڵاتییه‌كی كوشت ده‌ستگیركرا".
لەو راگەیاندنەدا کە دانەیەکی بۆ " سپی "نێردراوە تیایدا ژاتووە " نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2021/11/10، تۆمه‌تبارێك چووه سه‌ر دوكانێك له‌فولكه‌ی نالی شاری سلێمانی‌و به‌ده‌مانچه كه‌سێكی له‌دووكانێكدا كوشت‌و دواتر هه‌ڵهات، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌كی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه"/
بەگوێرەی راگەیاندنەکەی پۆلیس " له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (د، ك، غ) له‌دایكبووی 1984 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
وێنەی تۆمەتبارەکە