سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ره‌وه‌ندی كورد له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووە" هۆكاری كۆچی گه‌نجانی كورد بۆ ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی نییه به ئازادی راده‌ربڕین و ململانێی چه‌كدارییه‌وه".
رێبوار بابكه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ره‌وه‌ندی كورد له په‌رله‌مانی كوردستان لە میانەی به‌شداریكردنی له بهرنامیەکی كوردستان٢٤ ، سه‌باره‌ت به هۆكاری كۆچی گه‌نجانی كورد بۆ ده‌ره‌وه دەڵێت " هۆكاری زۆر هه‌ن بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی گه‌نجان. هه‌رێمی كوردستان به ده‌ر نییه له ململانێكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی گه‌نجی ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه جیاده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ئه‌وه‌یه، هۆكاری سیاسی و جه‌نگ و نه‌بوونی ئازادی راده‌ربڕین پاڵنه‌ر نین، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵ به خه‌ڵكی ئێمه بنێت بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵكو هۆكاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێك هۆكاری تایبه‌تی هۆی سه‌ره‌كی چوونه ده‌ره‌وه‌ن".
ئەو بەرپرسەی پەرلەمان دەشڵێت " وه‌ك لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2020 له یادداشتێكدا داوامان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌و باره‌یه‌وه بكرێت به ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان، له 25ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020 به ئاماده‌بوونی پێنج وه‌زیری تایبه‌ته‌وه دانیشتنه‌كه كرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی پشێوی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار له ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات و به هۆی ئه‌و ته‌پڵ لێدانه‌ی روویدا، رێگه نه‌درا دانیشتنه‌كه وه‌ك خۆی به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا گریان و شیوه‌ن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پرسه وتیان بابه‌ته‌كه گرنگ نییه، كاتێك من وه‌ك خۆم تكام لێده‌كردن با دانیشتنه‌كه به‌رده‌وام بێت و ئه‌و پرسه به‌ڕێوه‌بچێت".
ئەوە لە کاتێکدایە کە رێکخراوە نێوخۆیەکانی ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری و رێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە رەخنەیەکی زۆریان لە رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی هەیە لە کوردستاندا.