وەزارەتی دارایی لەسەر مووچە پاشکەوتەکان رێنومانی نوێ دەردەکات

لە بارەی خەرجکردنی جیاوازی مووچەی فەرمانبەرانەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنوێنییەکی نوێ دەردەکات.

ئەو رێنوماییە نوێیە کە ژمارەی ١٦ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی دارایی لەسەرەو ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە، تیایدا هاتووە " سەرجەم ئەو جیاوازی مووچانەی کە بۆ ئەو مانگانەی مووچەی تێدا پاشەکەوت کراوە و بەستراوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران خەرج دەکرێتەوە بەپێی رێنوێنی ژمارە ٢٨ی ساڵی ٢٠٢٠."

لەو رێنوماییە نوێیەدا ئاماژە بۆ دامودەزگاکانی مەڵبەندی بڕی جیاوازییەکە لە پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران خەرج بکرێتەوە کە لەلایەن گەنجینەی پەیوەندارەوە وەک (امانات) تۆمارکراوە.

هەروەها هاتووە" بۆ دامودەزگاکانی نا مەڵبەندی بڕی جیاوازییەکە لە پاشەکەوتی مووچەیمووچەخۆران خەرج بکرێتەوە کە بە بارمتە (امانات) دانراوە بە بەڵگەنامەی خەرجکردن و بەمەرجێک لەسەر بودجەی ئەوساڵەی پاشەکەوتی مووچەکەی لێ کراوە جێگیر کرابێت".




PM:11:49:10/11/2021