هێلکەی تورکی بەسەرچوو دەفرۆشرێت


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند " بڕێک ھێلکەی تورکی کە وادەکەی بەسەرچوە و ٨ ی ئەم مانگە هێنراوە بۆ سلێمانی، جارێکی دیکە لەکۆگایەکدا رێکەوتی رۆژی ١٠/١١/٢٠١٢ ی لێدراوە لەبازاڕدا دەفرۆشرێت.

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لەهەژماری خۆی لە فەیسبووک، بڵاویکردەوە، "ھێلکە تورکیەو وادەی بەسەرچوە، لەو وڵێ‌تەوە براوەتە ئێران و پاشان بێ کوالێتی و گومرگ و پشکنین بە (١٠٠٠٠ دۆلار) دەفتەرێک لە ٨ ی مانگ بۆ سلێمانی داخڵکراوە!".
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستۆتەڕوو "بەبێ ئەوەی ھیچ تەئریخی لەسەر بێت دوای ئێکسپایەربونی داخڵکراوە!  ئەو کاتەش کە داخڵکراوە لە مەخزەنێکدا وادەی ئەوەی لێدراوە کە رۆژی  ١٠/١١/٢٠٢١ مریشکەکە کردویەتی! ".

لە کۆتاییدا عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی خستوەتەڕو، "ھیچ دەسەڵاتێک ھەیە ئاوا لە میللەتی خۆی بکات! ھێلکە بە گومرگ و و پشکنین قەدەغەیە داخڵ بێت! بۆ ئەوەی ئاوا ھەر بار ھەڵگرێک بە دەفتەرێک داخڵ بکرێت".



PM:02:55:11/11/2021