مالکی: کورد شەراکەی هەڵوەشاندەوە

پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا عەبدولسەلام مالکی لەبەیانێکیدا کە کۆپپەیکی دەست سپی میدیا کەوتووە رایگەیاند" چۆنێتی مامەڵەی کورد لەم قەیرانەدا رق و کینەی بەرامبەر عێراق ئاشکرابوو، هەڵوێستی وەزیرە کوردەکانیش مانای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی شەراکەتە".
هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم هەڵوێستەی وەزیرە کوردەکان پێشێلکردنی دەستورو پرەنسیپەکانە.
ئەم پەرەسەندنانە پاش قسەکانی دوێنی سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالکی دێت کە هێرشکرد سەر هەولێر بۆ مۆڵگەی داعش ناو زەدی کرد.



PM:01:50:10/07/2014