تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٨٩٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٤٥٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٦٧ هەزار و ٧٩٧ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ٤٧١ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٢ هەزار و ٣٠٨ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:01:12/11/2021