لە سلێمانی دوو تاوەری گەورە دادەنرێت

لە سلێمانی گرووپی کۆمپانیاکانی فاروق دوو تاوەری بەرز بەناوی کورد تاوەروە کەیەکێکیان ١٧٥ مەترو ئەوی تریان ٥٨٥ مەترە دادەنرێن.
لەمەراسیمێکدا کە ئەمرۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو سەرۆکی ئەنجومەنی گرووپی کۆمپانیاکانی فاروق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەریەک لە تاوەرەکە ١٧٥ مەتر بەرزەو لە ٣٥ نهۆمەو پێکدێت لە شوقەی نیشتەجێبوون و ئۆفیسی کۆمپانیاکان و وتی" سیمای زیاتری شارە مودێرنەکان بە سلێمانی دەبەبخشێت".   
بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکەدا وتی " من دانانی بەردی بناغەی ئەم دوو بینا گەورەیە، لەم هەلومەجە ئاڵۆزەی عیراق و ناوچەكەدا، ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەوەی ئێمە ئومێدمان بە داهاتووی گەشی وڵاتەكەمان چەند زۆرە و پەیامێكە بۆ دۆست و دوژمن كە ئێمە میللەتێكی جیاوازین لەم ناوچەیەدا و ئەگەر ئەوانی تر هەموو بیركردنەوەیان بۆ ئەوەیە چۆن بتوانن زیاترین وێرانكاری بخەنەوە، ئێمە هەموو بیركردنەوەمان بۆ ئەوەیە تەنانەت لە دۆخە ئاڵۆزەكانیشدا چۆن ئاوەدانی زیاتر بكەین".
سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی فاروق داوای لەسەرمایەداران کرد کە پارەکانیان بخەنە گەڕ لە کوردستاندا.



PM:02:19:10/07/2014