وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ لەسەر گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ بەرزکردنەوەى ئاستی بەرهەمی نیشتمانی و پارێزگاری لە یەدەگی بانکی ناوەندی بوو لە بودجە". 

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەرپرسیارێتی هەڵە و کەموکورتی سێ ساڵی ڕابردوومان هەڵگرت کە هەڕەشە بوو بۆسەر توانای دەوڵەت". 

دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەکەدا جەختیشی کردەوە: قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری گەورەی کردووەتە سەر بەرهەمی ناوخۆی عێراق. 

ئەوەشی خستەڕوو: گۆڕانکارێکانی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بۆ بەرزکردنەوەى ئاستی بەرهەمی نیشتمانی و پارێزگاری لە یەدەگی بانکی ناوەندی و پشتیوانیکردن بوو لە بودجە. 


PM:12:30:14/11/2021