دادگای فیدراڵی عێراق مادەیەکی یاسای هەڵبژاردنی رەتکردەوە



دادگای فیدڕاڵی عێراق ماددەی  ٤٦ ی یاسای هەڵبژاردنەکانی بە نادەستوری ناوزەد کرد کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەکاتی چۆڵبوونی کورسییەکی پەرلەمان کاندیدی یەدەگی هەمان لیست لەبازنەکەیدا شوێنی دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق رای خۆی راگەیاندو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لەکاتی چۆڵبونی کورسییەکی پەرلەمان، کاندیدی یەدەگی هەمان لیست  لە هەمان بازنەدا نابێت شوێنێ بگرێتەوە، ئەو دادگا باڵایەی عێراق دەڵێت" ئەم برگەیە نادەستورییە و پێچەوانەی مادەی (٥و١٤و١٦و٢٠)ی دەستوری عێراقە.

وەک لە راگەیاندنکەدا هاتووە ناوەڕۆکی برگەکە بەو شێوەیەیە "پێویستە کاندیدی سەرکەوتوی پەرلەمان لەماوەی مانگێکدا دوای یەکەمین کۆبونەوەی پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات، بەپێچەوانەوە کاندیدی دەرنەچو لە هەمان بازنەدا شوێنی دەگرێتەوە کە خاوەنی زۆرترین دەنگە".

دادگای فیدراڵی دژی ئەم بڕگەیە دەوەستێتەوەو ەوەش هاتوە، ناوەڕۆکی برگەکە بەم شێوەیە جێبەجێ دەکرێت "پێویستە کاندیدی سەرکەوتوی پەرلەمان لەماوەی مانگێکدا دوای یەکەمین کۆبونەوەی پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات، بەپێچەوانەوە کاندیدی دەرنەچو لە هەمان بازنەدا شوێنی دەگرێتەوە کە خاوەنی زۆرترین دەنگە". 




PM:08:52:14/11/2021