وەزارەتی دەرەوەی عێراق کاتی یەکەم گەشتی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی بیلاروسیای بۆ ێراق راگەیاندرا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق یەکشەممە ١٤ی تشرینی دووەم رایگەیاند" یەکەم گەشتی گەڕاندنەوەی کۆچبەرە عێراقییەکان لە بیلاڕوسیا لە رۆژی ١٨ ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت".
ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژ بەرۆژ دۆخی ژیانی کۆچبەرانی کورد لە سەرسنوری بیلاروسیا و پۆڵنەدا بەهۆی سەرما و برسێتی و فشاری هێزە ئەمنییەکانی هەردوو وڵاتەوە، خراپتر دەبێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە هەریەکە لە ئەڵمانیا و پۆڵەندا جەختیان کردەوە لەسەر رێگەنەدان بە کۆچبەران بۆ پەڕینەوە بەرەو ئەوروپا.