لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو کەشناسی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە  ناوچە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم نمە باران دەبارێت". 

لە بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" کەشى ئێستاى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان ئاسمان هەورى تەواوە وە له هەندێک ناوچە نمە باران دەبارێت".

ئەوەشی خستەڕوو: لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر (0.2) ملم، هەروەها لە قەزای خانەقین دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە وە بە گشتی خێرایی با لاوازە. 


AM:12:04:16/11/2021