وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە نوسراوێکدا بڕیارێکی نوێی بۆ پابەندکردنی پزیشکان بە دانی باج دەرکرد. 

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پزیشک لەو کاتەی نۆرینگە دەکاتەوە، دەبێت بڕێک باج بدات.

لە نوسراوەکەدا ڕونیشکراوەتەوە، کە دەبێت پزیشک ڕاپۆرتێک بدات و فۆڕمێک پڕ بکاتەوە، هەر پزیشکێک تاوەکوو ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ خۆی بۆ باج تۆمار نەکات، ئەوە بەرپرسیار دەبێ و لێپرسینەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە ساڵی (٢٠٢٢) بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و سەندیکای پزیشکان، ڕێنمایی پێویست بۆ ئەو بابەتە دەردەکەن". 


AM:12:15:16/11/2021