هەولێر..لە ئەنجامی پێشبڕکێی دوو ئۆتۆمبیل، یەکێکیان گڕدەگرێت و شۆفێرەکەش دەسووتێت

لە هەولێر لە شەقامی ١٥٠ مەتری لە ئەنجامی پێشبڕکێی دوو  ئۆتۆمبێل وەردەگەڕین و یەکێک لەشۆفێرەکان گیان لەدەستدەدات.

فازڵ حاجی وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەینراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە" کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر دووئۆتۆمبێلی تایبەت پێشبڕکێ دەکەن و کاتێک دەگەنە کۆتایی بەشی یەکەمی تەواوکراوی شەقامەکە چەند تاسەیەکی پلاستیکی دێتە پێشیان، تاسەکان بەخێرایی دەبڕن، بەڵام ئۆتۆمبێلەکان ھەر ناوەستن وەبەردەوام دەبن لەڕۆیشتن".

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە لە ئەنجامی بەردەوامبوونی ئۆتۆمبێلەکان لە رۆیشتن دەگەنە کۆمەڵێک پارچەی کۆنکریتی کەلەکۆتایی شەقامەکە دانراون بۆئەوەی شوفێران لەشەقام دەرنەچن وەخۆیان بەوانیش دادەکێشن، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری نیسانەکە لەناو ئۆتۆتمبێلەکەیدا دەسوتێت و گیانلەدەستدەدات و شۆفێری پاساتەکەش بەسەختی بریندار دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو بەوەشدا، لە ئەنجامی وەرگەڕانی نیسانەکە نزیکەی ١٠٠ مەتر لە شەقامە سەرەکییەکە دوور کەوتووەتەوە. 

بەگوێرەی ئامارەکانی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دوو ھەزار و ٢٨٧ رووداوی ھاتوچۆ روویانداوە، کە تیایدا ٣١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ ھەزار و ٩٩١ کەسیش برینداربوون.



AM:11:25:16/11/2021