هانی نوێترین ڤیدیۆ و وێنەی خۆی لەڤیستیڤاڵی فیلمی دهۆک بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژی کوردستان هانی نوێترین وێنەی خۆی لەڤیستیڤاڵی فیلیمی نێودەوڵەتی دهۆک بڵاوکردەوە و لەفلمەکەدا هونەرمەند هانی وەک ئەکتەر بەشداری تێدا کردووە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هانی لە لاپەڕەیی فەڕمی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە لە وێنەکەدا لە ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆک لەسەر فەرشی سوور دەردەکەوێت، هاوکات هانی لە فیلمەکەدا وەک ئەکتەر بەشداری لە فیلمەکەدا کردووە.
   
هانی لەشاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لەساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە، هەروەها چەندین کۆنسیرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.




PM:08:45:16/11/2021