پاسەوانەکانی سنوری
پۆڵەندا بڵاویانکردەوە، دوێنێ ١٦١ هەوڵی
بەزاندنی سنور هەبووە و دەڵێت "پۆلیسی بێلاڕوسیا هاوکاری کۆچبەران دەکات بۆ
بەزاندنی سنورەکەمان".
ئەمڕۆ ١٧ ی تشرینی دووەم، پۆلیسی سنورپارێزی پۆڵەندا
لە تویتێکدا بڵاوی کردەوە ١٦١ هەوڵ هەبووە بۆ بەزاندنی سنوری پۆڵەندا، لە شەویشدا
هەوڵێک هەبووە بۆ بەزاندنی سنورکە نزیکی ٥٠ کەس بوون و پاسەوانی کراون لەلایەن سەربازانی
بیلاروسیاوە و لێزەریان بۆ هاوکاریان بەکارهێناوە، هەوەها بەردیان گرتووەتە سەربازانی
پۆڵەندا.
ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دوێنی سیشەممە ١٦ی
تشرینی دووەم، گرژی و پێکدادان لە نێوان کۆچبەران و پۆلیس و سەربازانی پۆڵەندا روویدا
و وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند " بەھۆی بەردبارانی كۆچبەرانەوە سەربازێكی
پارێزەری سنوریان بریندار بووە".