وەزیری رۆشنبیری: بەختیار سەعید لەسەر دوو بەهەرمی چاپکراوی کۆن دەستگیرکیراوە


وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان رایگەیاند" دەستگیرکرنی هونەرمەند بەختیار سەعید بەگوێرەی بڕیاری دادگای سلێمانی بووە لەسەر بەخشینی دو بەرهەمی کە لەسەر بودجەی پایتەختی رۆشنبیری چاپکراوە، ئەم دۆسیەیەش مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری ئاشکرای کرد کە بە دواداچونیان بۆ دۆسیەی دەستگیرکرنی هونەرمەند، بەختیار سەعید کردوە و ئەوانیش نیگەرانن لەوەی کە حەق نیە ناوبراو زیندانی بکرێت و وتی " ئەم دۆسیەیە مێژوەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٢ دەگەڕێتەوە کە ناوبراو لەسەر ئەرکی بودجەی پایتەختی رۆشنبیری و بە بڕی ١٧ ملیۆن دینار دو بەرهەمی بۆ چاپکراوە و ناوبراو بەبێ هەماهەنگی بەخشیوونی و بەڵگەی ژمارەیەکی کەمی بەرهەمەکانی گەڕاندوەتەوە".

وەزیری رۆشنبیری ئەوەشی راگەیاند کە دەستگیرکردنی هونەرمەند بەختیار سەعید لەسەر داواکاری وەزارەتەکەیان نەبووە و تەنانەت لەم کاتەدا بەشی یاساییان راسپاردوە بەوەکالەت هەوڵی ئازادکردنی ئەو نوسەرە بدەن، بەڵام دادوەری دۆسییەکە ئەم داواکارییەی رەتکردوەتەوە



PM:03:39:18/11/2021