تاریق هاشمی سوپاسی بارزانی و پارتی ده‌کات که خۆیان بێبه‌ریکرد له فازل به‌رواری فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی ئاڵتوونی مالکی و هیواداره فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌کانی عێراقیش که‌کورده ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه.
له تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک جێگری وه‌لانراوی سه‌رۆک کۆماری عێراق تاریق هاشمی له‌نوسینێکدا داوا ده‌کات که ئه‌و تاوانانه‌ی هێزی ئاڵتونی مالکی به‌سه‌رۆکایه‌تی فازل به‌رواری ئه‌نجامی ده‌دات بکرێته دۆکۆمێنت و بدرێته دادگا نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان.
له نوسیه‌نکه‌یدا هاشمی هه‌موو شه‌ڕکه‌ران دژی مالکی به موجاهید ناوزه‌د ده‌کات.
هێزی ئاڵتونی به‌یه‌کێک له‌هه‌ره هێزه باشه‌کانی مالکی داده‌نرێت و تا ئێستا سووپای عێراق پشتی زۆری به‌م هێزه به‌ستووه له‌شه‌ره قورسه‌کانداو سه‌رکرده‌که‌ی فازل به‌رواری کورده.
تاریق هاشمی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بوو لەلایەن دادگاوە بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ دەرچوو، لە كانونی یەكەمی ساڵی 2011 هەڵهات بۆ كوردستان و لە نیسانی 2012 دا و چوونە توركیا و ئه‌و وڵاته مافی پەنابەریان پێدا.