بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان چەند لێپرسراوێکی نوێی بۆ سێ مەڵبەندی شاری كەركوكی حزبەكە دیاریكرد، ماڵپەڕی (سپی) زانیاری لهوبارهیهوه بڵاودهكاتهوه.
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لە نوسراوێكدا ژمارەیەک گۆڕانکاری نوێی بۆ سێ مەڵبەندی شاری كەركوكی حزبەكە کرد، کە گۆڕانکارییەکان بەمشێوەیەی لای خوارەوەن:
- (رەوەند مەلا مەحمود) کرا بە بەرپرسی مەڵبەندی (دوو)ی کەرکوکی یەکێتی.
- (ھیوا عەبدوڵا مەحمود) کرا بە لێپرسراوی مەڵبەندی (١٧)ی رۆژئاوای کەرکوک.
- (ئاڤێستا محەمەد عیزەدین) کرا بە لێپرسراوی مەڵبەندی (١٨)ی رۆژھەڵاتی.
لای خۆشیهوه رهوهندی مهلا مهحمود لێپرسراوی نوێی مهڵبهندی دووی شاری كهركوك، له لێدوانێكدا بڕیارەکانی نوسراوهكهی پشتڕاستكردهوه و وتی" بهڵێ بڕیارهكان دهرچوون و جێبهجێدهكرێن".
رۆژی ١٤ى تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (هەڤاڵ محەمەد کاکەخان) پاسەوانى دەروازە سیتی لە شاری سلێمانى لەلایەن بەیان محەمەد دووشیوانى کوژرا، پاشان بە بڕیارێک محەمەد دووشیوانی، لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی دووی کەرکوک سڕکرا.
دەقی نوسراوەکە: