لەبارەی گرانبوونی‌ نرخی‌ ده‌رمان هۆشداری دەدرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان هۆشدارییەکی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە و دەڵێت" به‌هۆی ته‌نده‌رێكی نوێ بۆ (ستیكه‌ری ده‌رمان) نرخی ده‌رمان به‌رزده‌بێته‌وه‌". 

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سەرۆكایەتی پەرلەمان، لێژنەی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستیمان ئاگادار كرد‌ووە كە بەهۆی تەندەرێكی نوێ بۆ ستیكەری دەرمان، نرخی دەرمان بەرز دەبێتەوە، بەڵام بەداخەوە هیچ هەنگاوێك بۆ چارەسەری ئەم بابەتە نەندراوە". 

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەم تەندەری ستیكەرەی ئێستای وەزارەتی تەندروستی ڕانەگیرێت، نرخی دەرمان بەرز دەبێتەوەو بەرپرسی یەكەمیش لەم بابەتە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی. 

ڕوونیشیکردەوە، ئێستا دروستكردنی ستیكەر دراوە بە كۆمپانیایەك، كە بۆ هەر ستیكەرێك پێنج سەنت وەردەگرێت، بەم شێوەیە پێشتر یەك ملیۆن ستیكەر پێشتر بە (١٥٦) دۆلار دروستكراوە، ئێستا هەمان بڕ بە (٢٩) هەزارو (٥٠٠) دۆلار دروست دەكرێت، واتا (٤٠) ملیۆن ستیكەر تێچووەكەی دەكاتە یەك ملیۆن و (٦٠٠) هەزار دۆلار. 

گەزنەیی ئاشكراشیكردووە، نرخی دەرمان لەسەر دەرمانەكان لابردراوە، كۆمپانیاكانیش ئازادانە دەیفرۆشن و دەتوانن بە هەر شێوەیەك بێت نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد بكەن.  

ئاشكراشیكردووە،‌ سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەن لەسەر وەزارەت، هەر كۆمپانیایەكیش بیەوێت نرخ لەسەر هاوڵاتیان بەرز بكاتەوە، ناوو ڕەچەتەو تەندەرو هەموو دۆكیمێنتەكانیش لامان پارێزراون و ڕادەستی داواكاری گشتی دەكەین. 


AM:09:12:20/11/2021