کەشناسی: ئەمشەو لە بەشێک لە شارەکانی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمشەو لە بەشێک لە شارەکانی هەرێم باران دەبارێت". 

لە بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" کەشى ئێستاى هەرێمی کوردستان ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردایە وە خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکان لاوازە، پێشبینی دەکرێ بۆ ئەمشەو باران بارین لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەشێوەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەست پێبکات".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینیش دەکرێت سبەینێ بارانبارینەکە لە پارێزگای هەڵەبجە زیاتر بێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێریش نمە باران ببارێت. 
 


PM:11:05:21/11/2021