لەگردبوونەوەى خوێندکاران بۆ داواکردنى دەرماڵە پێکدادان دروست بوو

لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان لەشارى سلێمانى بۆ داواکردنى دەرماڵە گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو.

پەیامنێری سپی ڕایگەیاند، "گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خوێندکاران و  هێزە ئەمنییەکان دروست بووە، هێزە ئەمنییەکان دارى کارەبایى و گازى فرمێسک ڕێژیان  بەرامبەر بە خوێندکاران بەکارهێناوە".

ئەمە لەکاتێکدایە کە خوێندکاران وەک خۆیان دەڵێن داوای مافی خۆیان دەکەن نەک شتێکی زیاتر لەمافی خۆیان، دەشلێن چەند ساڵە هیچ خوێندکارێک سوودمەند نەبووە لە وەرگرتنی دەرماڵە بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند ساڵێکە حکومەت دەرماڵەی خوێندکارانی بڕیوە.



AM:11:12:22/11/2021